د.كه‌مال مه‌زهه‌ر بۆ هاوڵاتی
سازدانی ــ هاوڵاتی
پرۆفیسۆڕو مێژوونووسی به‌ناوبانگی كورد د.كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه هاوڵاتی له‌گه‌ڵیدا سازیداوه، باس له‌كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌كات، پاشان تێڕوانینی خۆی بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك‌و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی داخاته‌ڕوو.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر به‌قۆناغه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردیدا بچینه‌وه ده‌بینین به‌شێكی زۆر له‌گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان، مه‌سه‌له‌ی سنور و ئه‌و شوێنانه‌ن كه كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری عێراق پێكه‌وه تیایدا ژیاون، كه‌ركوكیش به‌نمونه، ئێستا له حاڵێكدا كه كورد گه‌ڵێك پوَستی سیادی له‌به‌غداد هه‌یه، ئه‌و گرفته هه‌رماوه‌و به به‌رمیلێك باروت ده‌چوێنرێ و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی قه‌ومی لێده‌كرێ، ئایا به‌ڕای ئێوه ئه‌م كێشه‌یه له دوا ئه‌نجامدا به‌كۆێ ده‌گات؟ یان باشتروایه كورد چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه‌دا بكات؟
د.كه‌مال مه‌زهه‌ر: بێگومان پرسی كه‌ركوك بۆ گشت لایه‌نه ناوه‌كی‌و ده‌ره‌كییه‌كان پرسێكی یه‌كجار بایه‌خدارو گرنگه، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت گشت لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه كوردی لێده‌ركه‌ین، بایه‌خی سیاسیی گشتی و ئابووریی پێكه‌وه به‌ستراو یه‌كه‌م بزوێنی ئه‌و بابه‌ته‌ن، بۆ كوردیش لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی پێكه‌وه به‌ستراو یه‌كه‌م بزوێنی هه‌مان بابه‌تن، مێژوونووسی پێشكه‌وتنخوازی لوبنانی خوالێخۆشبوو یوسف ئیبراهیم یه‌زبه‌گه ساڵی 1934 به‌ناونیشانی (نه‌وت چه‌وسێنه‌ری گه‌لانه) (النفگ مستعید الشعوب)ه‌وه كتێبێكی ناوازه‌ی گه‌وره‌ی بڵاوكرده‌وه، كه كاتێك له‌یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به ئاماده‌كردنی هه‌ردوو نامه‌ی دكتۆرامه‌وه خه‌ریك بووم زۆر به‌توندی سه‌رنجی راكێشام و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ گه‌لێك كه‌ڵكم لێیوه‌رگرت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وڵات له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوودا خاوه‌نی ئه‌و كتێبه‌م له نزیكه‌وه ناسی و ده‌ركه‌وت دۆستێكی نزیكی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، له‌یه‌كێك له كۆنفرانسه مێژووییه‌كاندا له‌به‌غدا عه‌رزمكرد به لای منه‌وه ناونیشان و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی به‌ر له‌هه‌مووان‌و پتر له‌هه‌مووان كورد ده‌گرێته‌وه، چونكه نه‌وتی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بووه‌ته ته‌وق و چووه‌ته گه‌ردنی و زۆر لایه‌ن هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته له‌ئارادا نه‌بوایه ئاوڕێكی ئه‌وتۆیان له‌كه‌ركوك نه‌ده‌دایه‌وه، خوالێخۆشبوو زۆر به‌گه‌رمی پشتی ئه‌و بۆچوونه‌ی گرت.
هاوڵاتی: كورد تا ئێستا چه‌نده توانیویه‌تی له‌ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، یاخود لای دۆسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كوردستانی بوونی شاری كه‌ركوك بسه‌لمێنێت؟ هه‌روه‌ها كورد چه‌نده دیكۆمینتی گرنگ و بڕواپێكراوی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستایه كه كه‌ركوك شارێكی كوردستانییه؟
د.كه‌مال مه‌زهه‌ر: پرسی كه‌ركوك و چاره‌نووسی ئه‌و شاره‌و ده‌وروبه‌ری پێویستیان به‌شه‌ونخونی‌و كاری ماندوونه‌ناسه‌ی دڵسۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، دڵنیام له‌وه‌ی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه خاوه‌نی ئه‌م وه‌ڵامانه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردووه‌وه به‌نهێنی خه‌ریكی نووسینی كتێبێك بوو به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناونیشانی (كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری، بڕیاری مێژوو‌و ویژدان، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌یی مێژوویی ده‌رباره‌ی پرسی كورد له‌عێراق) (كركوك وتوابعها، حكم التأریخ و الچمیر، دراسه وپائقیه عن القچیه الكردیه فی العراق) كه له‌رێیگه‌ی ره‌هبه‌رانی (پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران)ه‌وه ره‌شنووسه‌كانی ده‌گه‌ێنرانه سلێمانی‌و به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مسته‌فا ساڵح چاپده‌كران و بڕیار وه‌ها بوو به‌ناوی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه بڵاوبكرێته‌وه‌و چ مام جه‌لال و چ كاك مه‌سعود بارزانی ئاگاداری ئه‌و كاره بوون، به‌ڵام وا رێككه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌وتنی رژێمی پێشوودا كتێبه‌كه ته‌واو بوو، بۆیه به‌ناوی خۆمه‌وه بڵاوكرایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی بۆ خۆم بیبینم مام جه‌لال دانه‌یه‌كی لێدابووه هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی حوكم و به‌رپرسانی دیكه‌ی رژێمی نوێ و هه‌مان كات داوا له مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی كرا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه بكاته ئینگلیزی و بێئه‌وه‌ی بۆ خۆیشم ئاگادار بم له‌خودی توركیا ئه‌و كتێبه‌یان كردبووه توركی و له‌رێگه‌ی كاك حه‌مید ئه‌بوبه‌كری سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (به‌درخان)ه‌وه به‌وه‌مزانی چه‌ند دانه‌یه‌كم لێی ده‌ستكه‌وت و له‌رێگه‌ی چه‌ند براده‌رێكی توركیزانه‌وه زانیم كه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی وه‌ستایانه كراوه، ئه‌وه‌یش بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ری بایه‌خی پرسی كه‌ركوكه، هه‌ر له‌م بواره‌یشدا ده‌ڵێم ده‌هه‌زار دانه له ده‌قی عه‌ره‌بی ئه‌و كتێبه چاپكرا كه تیراژێكی گه‌وره‌یه‌و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا دانه‌ی لێ نه‌كه‌وته سه‌ر ئه‌رز، وێڕای ئه‌وه ئێستایش له‌یادمه كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فوئاد عارفدا له به‌غدا بۆ پیرۆزبایی چووینه خزمه‌ت مه‌سعود بارزانی و چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌و كتێبه‌م به‌ئینگلیزی بۆی برد بۆ خۆی پێی‌گوتم ئه‌مه باشترین دیارییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی به‌رپرس و رۆژنامه‌نووسه بیانییه‌كانی بكه‌م.
دوور نییه ئاگاداری ئه‌وه‌یش بن كه بڕیاره ئه‌و كتێبه‌م له‌چوار به‌رگ پێك بێت، به‌رگی دووه‌میشیان دیسانه‌وه ده‌رباره‌ی كه‌ركوكه كه له‌سه‌ر ته‌واوكردنی بووم كاتێك نه‌خۆشی ناچاری كردم خۆی و سه‌رچاوه‌كانی له‌به‌غدا به‌جێبهێڵم، دوو به‌رگه‌كه‌ی دیكه‌یشیان یه‌كێكیان ده‌رباره‌ی خانه‌قین و ئه‌ویتریان ده‌رباره‌ی شنگال (سنجار)ه، كێشه‌ی ئه‌وانیش كه‌م نین و هیوادارم كه گه‌ڕامه‌وه وڵات بتوانم ته‌واویان بكه‌م، حه‌زیش ده‌كه‌م لێره‌دا گله‌ییه‌ك تۆمار بكه‌م، چونكه به‌راستی سه‌رم له‌وه سوڕما كه گه‌لێك له‌براده‌رو ناسیاوه‌كانم له‌به‌ریتانیا ئه‌و كتێبه‌یان نه‌دیووه، ئێمه‌ی كورد ئه‌مڕۆ پتر له جاران پێوستمان به‌ده‌زگاو رێكخراوی چالاكی وه‌ك (كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا) هه‌یه كه‌به كاره زیندووه‌كانی سه‌رنجی دۆست و دوژمنی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی راكێشابوو، ئه‌و راستییه‌ی به‌زه‌قی له‌به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی به‌ریتانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
بۆئه‌وه‌ش كه ئاخۆ كورد چه‌ند دۆكۆمێنتی گرنگ و باوه‌ڕپێكراوی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كه كه‌ركوك شارێكی كوردستانییه، ده‌ڵێم ئه‌و به‌ڵگه مێژووییانه‌مان له‌ژماردن نایه‌ن، بۆ خۆم ته‌نیا له‌به‌رگی كتێبه‌كه‌مدا ئاماژه‌م بۆ سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی باوه‌ڕپێكراو كردووه، تایبه‌ت به‌ڵگه‌نامه‌كانی رۆژگاری عوسمانییه‌كان و رژێمی پاشایی عێراقی، وێڕای ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌رژمێری هه‌مه جۆر‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌نسكلۆپیدیا به توركی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و رووسی، پێویسته ئاماژه‌ش بۆئه‌وه بكه‌م كه هه‌وڵمداوه وه‌ك مێژوونووسێكی بێلایه‌ن و بابه‌ته‌كی بڕوانمه لایه‌نه جیاوازه‌كانی پرسی كه‌ركوك، له‌وه‌یش به‌ولاوه كاتێك هاتوومه‌ته سه‌ر باسی توركمانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له زوبان نووسه‌ری توركمانی ناسراوی وه‌ك خوالێخۆشبوو شاكر سابر ئه‌لفابته‌وه قسه‌مكردووه هه‌رچه‌نده كتێبخانه‌كه‌ی خۆم به‌سه‌رچاوه كلاسیكییه‌كانی ئه‌و ئاخنراون.
هاوڵاتی: به‌ڕای ئێوه شێوه‌ی دروستبوونی هه‌ندێك له‌وڵاتان كه له‌سه‌ر كۆچكردن له‌شوێنێكی تره‌وه ده‌ستیانپێكردوه به‌نمونه، كه‌نه‌دا‌و ئه‌مه‌ریكا، ئێستاش له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گرفتێكی ئه‌وتۆیان نییه، ئه‌وه‌مان لادروست ناكات و ناخوازێت كه پێویسته كورد به‌مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی پێكهاته‌كانی ناو ئه‌م شاره‌و كوردستاندا بچێته‌وه؟
د.كه‌مال مه‌زهه‌ر: پێموایه به‌راوردكردن له‌نێوان وڵاتانی (جیهانی نوێ) واتا هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكایی باكورو باشوور‌و كیشوه‌ری ئوستورالیا به كه‌نه‌داوه ره‌وا نییه، جیهانی نوێ بووه په‌ناگه‌ی پرۆتستانته زۆر لێكراوه‌كان و دواییش كه‌وته راكێشانی ئه‌وانه‌ی عه‌وداڵی پاره‌و پوول و زێڕ بوون و ئینجا زانایان، وا بزانم باشترین شار له‌گه‌ڵ كه‌ركوكی ئێمه‌دا به‌راورد بكرێ شاری باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانه كه بۆ خۆم چه‌ند ساڵێك له‌وێ بۆ خوێندن ژیاوم، باكۆیش یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی له دێر زه‌مانه‌وه نه‌وتی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و گه‌لێك نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی وه‌ك روسی و ئه‌رمه‌ن و گورجی و جوو روویان تێیكردووه‌و تێیدا نیشته‌جێ بوون كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه له‌نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره زۆرترن (له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوودا 392 هه‌زار رووس و 390 هه‌زار ئه‌رمه‌ن له ئازه‌ربایجان ده‌ژیان كه به‌شی هه‌ره زۆریان نیشته‌جێی باكۆ بوون)، به‌ڵام كه‌س تاوه‌كو ئێستا نه‌یگوتووه‌و هه‌رگیزیش ناتوانێ بڵێ باكۆ شارێكی ئازه‌ربایجان نییه، ئه‌و راستییه بایه‌خداره‌ی له‌به‌رگی دووه‌می كتێبه‌كه‌مدا به‌درێژی باسی ده‌كه‌م.
هاوڵاتی: هه‌ندێك لایانوایه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك به‌ته‌نها ئه‌ركی گروپه سیاسییه‌كانه‌و ئه‌و كێشه‌یه سیاسییانه به‌چاره‌سه‌ركردن ده‌گات؟ به‌ڕای ئێوه دروست وانییه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا خه‌ڵكانی پسپۆر‌و شاره‌زاش له‌ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كان بهێنرێنه ناو باسه‌كانه‌وه تابه‌شداربن له‌دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌دا؟
د.كه‌مال مه‌زهه‌ر: هیوادارم، چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی نه ی‌و ئێن نه‌هیچ ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دیكه‌و نه هیچ كام له زلهێزه‌كان و دراوسێكان نییه و له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری پێویسته به‌زووترین كات‌و به‌دیموكراسییانه چاره‌سه‌ر بكرێ.
هاوڵاتی: تاچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت كه كێشه‌ی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی یوئێنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ؟
د.كه‌مال مه‌زهه‌ر: ده‌رباره‌ی دوا رۆژی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری من بۆ خۆم گه‌شبینم و له‌و باوه‌ڕه‌دام عه‌قڵ رۆڵی خۆی له‌و بواره‌دا ده‌بینێ‌و گه‌لێك كێشه‌ی له‌و دژوارتری وه‌ك ئه‌لزاس و لۆرێنی نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیان چاره‌سه‌ر كراون و ئێستا ته‌نیا مێژوو باسیان ده‌كات، ئێمه‌ی كوردیش پێویسته دوروبینانه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریدا ره‌فتار بكه‌ین، تایبه‌ت له‌گه‌ڵ توركمانه‌كاندا كه هه‌ردوولامان كه‌وتووینه‌ته هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه‌و پێویسته له‌مه‌ودوا ده‌رس له‌و هه‌ڵانه‌مان وه‌ربگرین و ئه‌وه له‌یاد ناكه‌ین كه ئه‌وانه‌ی پێكڕا له سه‌نگه‌رێكدا كۆمان ده‌كه‌نه‌وه گه‌لێك زۆرترن له‌وانه‌ی لێكمان جیاده‌كه‌نه‌وه، دۆسته‌كانیشمان كه‌م نین و پێویسته به‌زوبانێكی ئاسایی هاوچه‌رخ و هێمن له‌گه‌ڵیان بدوێین، زۆر باش له‌یادمه چۆن دوو پرۆفیسۆری رۆژئاوایی كه یه‌كێكیان ئینگلیز‌و ئه‌وی دیكه‌یان ئه‌مه‌ریكایی بوو، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ توێژینه‌وه‌ی پرسی كه‌ركوك لێره، واتا له‌نده‌ن، هاتنه ماڵه‌وه بۆ لام. جا دڵنیام بۆخۆت له‌یادته له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا چییانگوت، هه‌روه‌ها دڵنیاشم كۆنفرانسه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ده‌زگای به‌ناوبانگی (چه‌تهام هاوس)ی له‌نده‌نیت ده‌رباره‌ی ئه‌مڕۆو دوا رۆژی كوردستانت له‌یاده كه ژماره‌یه‌كی زۆر له زانایانی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكایی تێیدا ئاماده‌بوون و دۆستانه پرسی كوردیان هه‌ڵسه‌نگاندو له‌وێ سێ دانه‌م له‌كتێبی (كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری) به ئینگلیزی پێشكه‌ش به سێ كه‌س له‌ئاماده‌بووه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه كرد، چونكه به داخه‌وه له‌و سێ دانه‌یه زیاترم نه‌بوو، دانه‌یه‌كیشم به‌زوبانی عه‌ره‌بی به رۆژهه‌ڵاتناسێكی فه‌ره‌نسیدا نارد بۆ دۆستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دكتۆره جۆیس بڵۆ له‌پاریس.
به‌ڵێ، من گه‌شبینم، چونكه وه‌ك گه‌لێكجار گوتومه‌و ده‌یڵێمه‌وه، ئه‌مڕۆمان له‌دوێنێمان باشتره‌و ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو هه‌میشه به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات.