هاوڵاتی
بانگه‌شه‌كاران‌و لایه‌نگرانی پارتی له‌سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه‌رنه‌ڤاڵێكیان له‌لێدان‌و سوكایه‌تیكردن به‌خه‌ڵك ده‌ستپێكرد، هاوكات له‌كاتی رووماڵكردنی رووداوه‌كاندا، هێزه‌كانی پاراستنی سه‌ر به‌لقی چواری پارتی، په‌لاماری سێ په‌یامنێری هاوڵاتی ده‌ده‌ن‌و دوای لێدانێكی زۆر كامێراكانیان لێده‌سه‌نن.
له‌كاتی ئه‌و كه‌رناڤاڵی بانگه‌شه‌كردنه‌ی پارتی له‌به‌رده‌م لقی چوار له‌سلێمانی رێكیخستبوو، چه‌ندین هاوڵاتی رووبه‌رووی لێدان‌و په‌لاماردانی لایه‌نگران‌و هێزه‌كانی پارتی بووه‌نه‌وه.
سێ په‌یامنێری هاوڵاتی كه رووماڵی رووداوه‌كانیان ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی لقی چواری پارتییه‌وه، په‌لاماریان ده‌درێت‌و زۆریان لێده‌درێت، دواتریش دوو كامێرا‌و سێ میمۆری كامێرایان لیده‌سه‌نرێت.
هه‌رچه‌نده هاوڵاتی سه‌ردانی به‌رپرسی لقی چواری پارتی كرد، به‌ڵام وادیاربوو ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كان له‌و به‌هێزتر بوون تا لق بتوانێت لێیان بپرسێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات.
سه‌لام عه‌بدوڵا به‌رپرسی لقی 4 دوای ئه‌وه‌ی به‌رێزه‌وه ئیعتزاری بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كان هێنایه‌وه، به‌ڵام نه‌یوانی رێگری له‌وه بكات كه له‌به‌رچاوی خۆی په‌لاماری په‌یامنیری هاوڵاتی بده‌ن و نه‌هێڵێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ریان و میمۆری كامێراكه‌یان نه‌برێت.
هه‌ر له‌كاتی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵی پارتیدا، له‌به‌رده‌م هاوڵاتی‌و به‌ره‌چاوی خه‌ڵكه‌وه، گه‌نجێك به‌تۆمه‌تی گۆڕان‌و جنێودان به‌پارتی، زۆری لێدرا‌و لایه‌نگرانی پارتیش به‌شانازییه‌وه جه‌ختیان له‌وه‌ده‌كرده‌وه"ئێمه پێشتر په‌لاماری ئۆتۆمبێلمان درا، ئه‌وه‌شی جنێو به‌پارتی بدات، له‌وه خراپتری لێده‌كه‌ین".
له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره په‌لاماری په‌یامنێرانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌درێت‌و لێیان ده‌درێت، دواتریش پێدوایستییه‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسییان لیَده‌سه‌نرێت.
وێنه: ئه‌و گه‌نجه‌ی لایه‌نگرانی پارتی په‌لاماریان داوه