پ. هاوڵاتی
لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، هاوكات جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه رێگرییه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان، دژی یاسای رۆژنامه‌گه‌رییه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بۆ هاوڵاتی نێرراوه، لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان، یانزه پێشێلكاری ده‌خاته‌ڕوو كه له‌ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رووبه‌رووی رۆژنامه‌نوسان بووه‌ته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه"له‌ماوه‌ی رابردووی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، چه‌ندین پێشلكاری و حاڵه‌تی توندوتیژی و لێدان و ئازاردان و لێسه‌ندنی كامێرا، به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان رویداوه، بۆیه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موولایه‌كه به تایبه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان".
لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی ڕۆژنامه‌نووسان، ئیدانه‌ی پێشێلكارییه‌كان ده‌كات‌و داوا ده‌كات هێزه‌كانی پۆلیس‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، رێز له یاسا‌و كاری رۆژنامه‌نووسی و ڕۆژنامه‌نووسان بگرن.
هه‌ر له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا، هاتووه"سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێگا نادات به چوونه ژوره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش دژی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریه كه په‌رله‌مان خۆی ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و دژی ماده‌ی (9)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه".
هاوكات جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، كه لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان، دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانن‌و به‌ڕێگری ده‌زانین له‌به‌رده‌م ئازادی میدیادا.