هاوڵاتی
ساڵح موتڵه‌گی سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی كه بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی دا، رایگه‌یاند كه به‌شداریی ته‌نها له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوكدا ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
موتڵه‌گ له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودیی، بڕیاری به‌ره‌كه‌ی خۆی ئاشكراكرد به‌وه‌ی كه ته‌نها به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌ن، تا بتوانن پارێزگاریی له‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و پارێزگایه بكه‌ن.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگ وتی، له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی هێزه كوردییه‌كان‌و حیزبی ده‌عوه‌دا باسیلێوه‌كراوه، ئێمه به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شاره‌دا ده‌كه‌ین.
پێشتر به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی موتڵه‌گه‌وه، بڕیاری دا كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بكات.