هاوڵاتی
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو كراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی ئازاد، رۆژنامه‌ی هاوڵاتی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره(605)ی چاپی ئه‌مڕۆی به‌سپێتی ده‌ركرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵمه‌تێكی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نووسانی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ ده‌ستی پێكرد، گومانیش ده‌كرێت ئه‌وه‌ی كه روویداوه به‌بڕیارێكی سیاسی بێت نه‌ك ته‌نها رووداوگه‌لێك بن‌و به‌ڕێكه‌وت روویاندابێت.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌مال ره‌ووف سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند"له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا زیاتر له سێ جار هێرش‌و په‌لامار بۆسه‌ر په‌یامنێره‌كانمان ڕوویداوه‌و كامێرا‌و پێداویستییه رۆژنامه‌نووسییه‌كانیان لێسه‌ندراوه"
سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتی ووتیشی" ئه‌م هێرشانه له‌كاتێكدابووه كه رۆژنامه‌نووسه‌كانمان باجی سه‌ندیكاو رۆژنامه‌كه‌یان پێبووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر لێیاندراوه‌و سوكایه‌تییان پێكراوه"
سه‌باره‌ت ده‌ركردنی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌شیان به سپێتی كه‌مال ره‌وف ووتی"وێڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌منی‌و په‌یوه‌ندیدارمان له‌م ده‌ستدرێژییانه ئاگادار كردۆته‌وه‌و داوای یاساییمان تۆمار كردووه، به‌ڵام تائێستا ده‌زگای ئاسایش هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، هه‌ربۆیه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره‌ی ئه‌مڕۆمان به‌سپێتی ده‌ركرد تا هه‌ڵوێستی ناره‌زایه‌تیمان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستدرێژییانه‌و بێ وه‌ڵامی به‌رپرسان بخه‌ینه‌ڕوو"