«كورد یه‌ك به‌ره‌ی یه‌كگرتوو نین، دیمه‌نه‌كه ئاڵۆزتر ده‌رده‌كه‌وێت«
هاوڵاتی
ئه‌و بارگرژییانه‌ی كه له‌چه‌ند شه‌وی رابردوودا، شه‌قامی سه‌ره‌كیی شاری سلێمانی به‌خۆیه‌وه بینی‌و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی كه له‌نێوان هه‌وادارانی هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان‌و لیستی گۆڕاندا روویدا، بووه جێی باسی زۆر له‌میدیا جیهانییه‌كان‌و سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایشی هێنایه ده‌نگ.
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه!
كریستۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له‌رووداوه‌كانی پارێزگای سلێمانی، كه له‌نێوان كورده‌كاندا روویدا.
له‌وتارێكدا كه ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی له‌رۆژنامه‌ی زه‌ماندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كریستۆفه‌ر هێڵی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت ئێمه نیگه‌رانین له‌دۆزی نێوان عه‌ره‌ب‌و كورد‌و نێوان سوننه‌و شیعه له‌لایه‌ك‌و له‌نێوان سوننه‌و سوننه‌و كورد‌و كورد‌و شیعه‌و شیعه‌دا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه.
له‌و وتاره‌دا كه ئاماژه‌ی بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد، هێڵ نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت له‌ناكۆكی نێوان سوننه‌كان‌و كورده‌كان‌و شیعه‌كان له‌ناوخۆیاندا. به‌تایبه‌تیش له‌سلێمانی‌و سه‌لاحه‌ددین‌و نه‌جه‌ف.
هێڵ ده‌ڵێت، ئێمه نیگه‌رانیین له‌وه‌ی كه له‌نێوان كورد‌و كورددا رووده‌دات له‌سلێمانی.
كورده‌كان یه‌ك به‌ره نیین!
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق: سوننه‌و شیعه‌و كورد، یه‌كگرتووییان نه‌ماوه‌و په‌رتبوون.
ناوبراو له‌باره‌ی كورده‌وه ده‌نووسێت «هه‌ندێك له‌چاودێران پێیانوایه كورد یه‌ك به‌ره‌ی یه‌كگرتوون، به‌ڵام دیمه‌نه‌كه ئاڵۆزتره كاتێك ده‌ڕوانیته ئه‌وه‌ی كه رووده‌دات، به‌تایبه‌تی له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی لیستی گۆڕاندا كه قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی نوێیه‌و له‌حیزبی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاتووه‌ته‌ده‌ر. واته له‌و حیزبه‌ی كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات«.
كریستۆفه‌ر هێڵ، له‌باره‌ی لیستی گۆڕانه‌وه ده‌ڵێت «حیزبی لیستی گۆڕان، پاڵێوراوی له‌هه‌شت پارێزگای جیاوازدا هه‌یه، له‌ده‌ره‌وه‌ی سێ پارێزگاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان«.
دۆڕاوه‌كان گرنگترن
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه بۆ ئه‌و فره‌ده‌نگییه ده‌كات كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا دروستبووه‌و پێیوایه كه تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كیی بردنه‌وه، له‌ره‌فتاری براوه‌كاندا نییه، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه ئاخۆ دۆڕاوه‌كان چۆن ئه‌و ئه‌نجامه‌یان پێقبوڵده‌كرێت.
هێڵ ده‌ڵێت، به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دۆڕاوه‌كان له‌هه‌ڵبژاردندا، به‌وه‌ی كه ببن به‌به‌شێك له‌پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات.
باڵیۆز پێیوایه كه باشیی جۆری هه‌ڵبژاردن، دۆڕاوه‌كان دیاریده‌كه‌ن، نه‌ك براوه‌كان. به‌وه‌ش ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌و هه‌ندێكجار به‌قه‌ده‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌یه كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی براوه‌كانه‌وه.
ئێران، رووی شه‌ڕانه‌ی
خۆی ده‌رخست
له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا به‌ئاشكرا ده‌ریده‌بڕێت كه ئێران رووی شه‌ڕه‌نگێزی خۆی له‌عێراقدا نیشاندا.
كریستۆفه‌ر هێڵ ده‌نووسێت، ئێران به‌دوای خاڵی لاوازدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌وڵده‌دات ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌و عێراق شكستپێبێنێت. به‌رپرسیشه له‌مه‌شقپێكردن‌و یارمه‌تیدانی گروپه چه‌كداره میلیشیاكان.
هێڵ به‌ئاشكرا ده‌ڵێت «ئێران، به‌رپرسه له‌و گوللانه‌ی كه له‌ناوچه‌ی خه‌زرا به‌سه‌رماندا ده‌كه‌ونه‌خوار«.
پێشتریش ژه‌نه‌رال ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، به‌ئاشكرا وتی زانیاریی راسته‌وخۆمان لایه ده‌یسه‌لمێنێت ئێران كاریگه‌ریی روونی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری عێراقی، له‌وانه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی.
ئۆدێرنۆ وتی پێمانوایه ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه. ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانییه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئێران ئێستا له‌رێگای سیاسی‌و داراییه‌وه كار بۆ پیاده‌كردنی هه‌ژموونی خۆی له‌عێراقدا ده‌كات.