دڵشاد ئه‌نوه‌ر.هاوڵاتی: دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر رووخانی رژێمدا، تائێستا ئه‌و حه‌فتا گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، كه‌ده‌كه‌وێته نزیك زنجیره چیاكانی حه‌مرینه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی پێویستی بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌یان ته‌رخانكردووه.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به هاولاَتی وت »ساڵی رابردوو داوامان له‌نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی تێچوونی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌فتا گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی حه‌مرین بگرنه ئه‌ستۆ، به‌لاَم به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ نه‌یتوانی داواكه‌مان جێبه‌جێبكات».
به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی، پاره‌ی بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌فتا گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه ته‌رخانكردووه‌و نوسراوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی عێراق كردووه، به‌لاَم ئه‌و تیمه‌ی تایبه‌ته به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان، له‌خوارووی عێراقن‌و سه‌رقاڵی گۆڕ هه‌ڵدانه‌وه‌ن.
ناوبراو وتیشی »حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌فتا گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه، چاوه‌روانی وه‌لاَمی ئه‌و نوسراوه‌یه كه ئاڕاسته‌ی مافی مرۆڤی عێراقی كردووه».
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، باسله‌وه‌ده‌كات، كه به‌رنامه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا، نموونه‌ی ئێسكی قوربانییه‌كان وه‌ربگیرێت‌و پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانیاندا به‌راورد بكرێت‌و قوربانییه‌كان بناسرێنه‌وه.