دانا ره‌زگه‌یی.هاوڵاتی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی قوتابیاندا له‌ناوه‌ندو لق‌و په‌یمانگاكانی كوردستان، به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌و كوتله‌كارییه‌وه، حیزب ته‌داخولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه‌و پاڵپشتی له‌كوتله‌ی بادینییه‌كان كردووه، له‌به‌رانبه‌ردا سۆرانییه‌كانیش ناڕازین.
فه‌هد كه‌ریم ئه‌سعه‌د یه‌كێكه له‌پاڵێوراوه سۆرانییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی قوتابیان له‌لقی زانكۆی سۆران، به هاولاَتی راگه‌یاند»ئێمه له‌ته‌واوی كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان سه‌ركه‌وتین، به‌لاَم كوتله‌ی بادینییه‌كان به‌هۆی پاڵپشتی‌و بوونی ده‌نگی تایبه‌ته‌وه، به‌سه‌رماندا سه‌ركه‌وتن».
ناوبراو وتیشی »هه‌ندێك ئه‌ندام هێنرابوو بۆ ده‌نگدان، قه‌ت نه‌هاتبوون بۆ كۆبوونه‌وه‌و كاری رێكخراوه‌كه‌مان، به‌لاَم به‌هۆی كوتله‌گه‌رایی، ئه‌وان ئه‌و ناوانه‌یان قبوڵكرد بۆ ده‌نگدان‌و خستیانه ناو قایمه‌ی ناوه‌كانه‌وه، زۆرێك له‌كادیرانی قوتابیان نارازیبوون، به‌لاَم كه‌س گوێی لێمان نه‌گرت».
هاوڵاتی چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌هه‌رمان محه‌مه‌د سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانه‌وه بكات، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه دروستنه‌بوو.