ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بڕیاریدا به‌گۆڕینی واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له6/3وه بۆ 7/3/2010، بێئه‌وه‌ی هۆكاری گۆڕانكارییه رابگه‌یه‌نرێت، پێشتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاندبوو كه 6ی ئازار رۆژی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی جه‌زائیره‌و كورد به‌و واده‌یه رازی نابێت.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی عێراق، ئاشكرا كرا، كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری، تێیدا هاتبوو كه "سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ئه‌مڕۆ ده‌ستنیشانكرابوو له رۆژی 6/3ی ساڵی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، بۆ رۆژێك دواتر واته رۆژی 7/3/2010".
ئه‌وه‌شی وت كه "ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی‌و كۆمیسیۆن سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان تاوتوێكرد".
عانی روونیشیكرده‌وه كه "سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه) یان سبه‌ی چوارشه‌ممه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌رسومێك ده‌رده‌كات".
پێشتر، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند"وه‌كو شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌غدا داوامان له‌سه‌رۆك كۆمار‌و جێگره‌كه‌ی كردووه، كه 6 ی ئادار بۆ رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌كرێت، چونكه رۆژێكی شوومه له مێژوویی رزگاریخوازی نیشتمانیی گه‌لی كوردستان‌و رۆژی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنامه شوومه‌كه‌ی ئه‌لجه‌زائیره".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له‌و رۆژه‌دا، گه‌لی كوردستان هه‌رگیز ئاماده نییه روو له‌سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكات.
جێی باسه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دره‌نگه شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌كۆی ده‌نگ پڕۆژه یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ندكرد، كه تێیدا هاتووه ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتوو ده‌بێته 325 كورسه، له‌نێویاندا 315 بۆ پارێزگاكان‌و 15شیان كورسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ن له‌م ژماره‌یه‌شدا هه‌شتییان بۆ كه‌مینه‌كانه.