دڵشاد ئه‌نوه‌ر
به‌پێی راپرسییه‌كی گروپی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌رمیان، كه له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك بۆ كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه، 50%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری راپرسیه‌كه‌یان كردووه نائومێدن به‌رانبه‌ر به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی لیستی كوردستانی له‌سه‌رووبه‌ندی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌خه‌ڵكیداوه‌و كابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌بێت جێبه‌جێی بكات.
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه، 50%ی به‌شداربوان نائومێدن به‌رانبه‌ر به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تدا، هه‌روه‌ك 30% به‌شداربوان به‌گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕواننه كابینه‌ی شه‌شه‌م بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها 10% به‌نازانم ده‌نگیانداوه.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راپرسیه 63% هاوڵاتیان پێیانوایه كه كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت ناتوانێت ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێبكات كه له‌سه‌رووبه‌ندی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا لیستی كوردستانی به‌خه‌ڵكیداوه، له‌به‌رانبه‌ردا 20%ی به‌شداربوان وایده‌بینن كه‌كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی توانای حكومه‌ت بۆ خزمه‌تكردن‌و ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی ناوچه‌ی گه‌رمیان، 54%ی به‌شداربوان به‌نه‌خێر‌وه‌ڵامیانداوه‌و 28%یش به به‌ڵێ‌و 17%یش به‌نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی شێوازی ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كه، عه‌دنان قوربانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گروپی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به هاوڵاتی راگه‌یاند: راپرسییه‌كه له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه‌و زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كانی گه‌رمیان به‌شداریان تێداكردووه.