زانیار داقوقی
به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌پارێزگاكانی عێراق كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌فسه‌ر‌و پۆلیسه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوبراو دروستده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی پارێزگای كه‌ركوكی نیگه‌رانكردووه، چونكه دڵنیانین له‌وه‌ی بڕیاره‌ككه ده‌یانگرێته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، تێیدا بریكاری یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بڕیاره له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌فسه‌ر‌و پۆلیسه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ دروستبكرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، نیگه‌رانی لای زیاتر له 550 ئه‌فسه‌ر‌و پله‌داری كورد له‌كه‌ركوك دروستكردووه‌و تائێستا له‌و بڕیاره ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك، به‌سایتی هاوڵاتی وت"تائێستا له‌بڕیاری دروستكردنی كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوون ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌و ناشزانین ئه‌و بڕیاره ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه یاخود نا".