»ئه‌گه‌ر له‌كوردستانه‌وه سایت هاك بكرێت،ده‌توانرێت بزانرێت كێ كردوویه‌تی»
كامه‌ران په‌شێو
زیادبوونی رێژه‌ی هاككردنی سایت‌و ئیمه‌یڵه‌كوردییه‌كان هاوڵاتیان نیگه‌ران ده‌كات، له‌كاتی هاككردنه‌كاندا زۆرجار نامه‌و وێنه‌و نووسراوو شته تایبه‌تییه‌كانیش ئاشكراده‌بێت‌و بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كارده‌هێنرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سایت‌و ئیمه‌یڵه‌كانیان هاككراوه، تائێستاش نه‌توانراوه ئه‌و كاره به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكرێت، به‌شێك له‌دیزاینه‌ره‌كانیش ئه‌وه به‌نموونه ده‌هێننیه‌وه كه‌ناتوانرێت ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه كۆمپانییای یاهوو خۆی رووبه‌رووی ئه‌وكاره بووه‌ته‌وه.
سواره محه‌مه‌د دیزاینه‌رو كه به‌ڕێوه‌به‌ری سایتێكی كوردییه، ئه‌وه رو‌ونده‌كاته‌وه كه هاككردن بریتییه له به‌كارهێنانی پرۆگرامێك یان چه‌ند رێگه‌یه‌ك بۆ چوونه ناو (كۆمپیوته‌ر، سێرڤه‌ر یان ماڵپه‌ڕ)ی كه‌سی به‌رانبه‌ر. به‌وته‌ی ئه‌و دیزاینه‌ره ئه‌م كاره له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت واته ده‌بێت كه‌سی هاككه‌ر (هێرشبه‌ر)و هاككراو به‌تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه به‌سترابێته‌وه.
سواره محه‌مه‌د وتی «زۆرجار به‌هۆی مه‌یڵی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌وكاره ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌وه ئیمه‌یڵی ئه‌وكه‌سه‌ی قبووڵكرد كه ده‌یه‌وێت هاكی بكات ئیتر له‌وێوه ده‌چێته ناوییه‌و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه له‌ئیمه‌یڵه‌كه‌یدایه ده‌یدزێت«.
به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری زانستی كۆمپیوته‌ر كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی دێته ناو سایت‌و ئیمه‌یڵه‌كانه‌وه هه‌موو كات نازانرێت كه‌سی به‌رانبه‌ر ئه‌و نیازه‌ی هه‌یه كه هاكت بكات یان نا، به‌ڵام ئه‌م كاره زۆركات له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌یڵه‌وه ده‌بێت بۆیه باشتره كه ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی گومانمان لێی هه‌یه نه‌كرێنه‌وه.
شاره‌زایان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه روو كه هالككردنی ئیمه‌یل‌و سایته‌كان له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیته‌رو ئینته‌رنێته‌وه پێشكه‌وتوون. وه‌ك چه‌كێك به‌كاریده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كانی وڵاتێكی تر یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژماره حیسابی بانكی، یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك دژبه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر‌و كه‌سه دیاره‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه به‌كاری ده‌هێنن.
سواره محه‌مه‌د دیزاینه‌ر پێیوایه بۆیه ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی سایت‌و ماڵپه‌ڕن یاخود خه‌ریكی ئه‌وكاره‌ن پێویسته شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌بێت له‌پاراستن (security)دا، بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان به‌زیانی خۆیان كۆتایی نه‌یه‌ت. سه‌باره‌ت به هۆكارو مه‌به‌ستیی هاككه‌ر سواره وتی «مه‌به‌سته‌كه زیاتر مادییه یان وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له‌كه‌سی به‌رانبه‌رو ناوبانگ ده‌ركردن یان بۆ دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، زۆرجاریش كارێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه‌و هیچ هۆكارێكی نییه، بۆیه من بڕواناكه‌م كه‌سی دیزاینه‌ر یان خاوه‌ن سێرڤه‌ر ئه‌و كارانه بكه‌ن«.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ر ئه‌وه‌ش باس ده‌كه‌ن كه هه‌موو سایتێك رووبه‌ڕ‌ووی ئه‌م هێرشه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام جیاوازه له‌سێرڤه‌رێكه‌وه بۆ سێرڤه‌رێكی تر، چونكه به‌رگریكردن له‌م هێرشه په‌یوه‌سته به‌ئاستی پاراستنی سێرڤه‌ره‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی دیزاینه‌رێك ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی یاهوو ساڵی پار بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌قیه‌قه هاككراوه.
میران ئیسماعیل دیزاینه‌رو كارمه‌نده له‌كۆمپانییای دۆت نێت، ده‌رباره‌ی هاككردنی سایت‌و ئیمه‌یڵه كوردییه‌كان ئه‌وه‌ی خسته روو كه هاككردنی سایته كوردییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌به‌شێك له‌سێرڤه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه ره‌نگه پاره‌یه‌كی كه‌م بده‌یت بۆ سێرڤه‌ر دواتر به‌كه‌سێكی تری بفرۆشیته‌وه‌و هاكت بكه‌ن، وتیشی «ئه‌و كوردانه‌ی كه ده‌یانه‌ویت ئه‌وكاره بكه‌ن ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه‌له‌ناو خه‌ڵكدا باسی بكه‌ن‌و بڵێن ئێمه زیره‌كین‌و سایتی فڵانه شوێنمان هاككردووه«.
شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تائێستا له‌كوردستاندا یاسایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بدۆزیته‌وه دواتر سزابدرێن، نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
میران ئیسماعیل وتی «به‌داخه‌وه تاكو ئێستا له‌ڕووی قانوونه‌وه هیچ شتێكی وه‌هانییه‌كه داوای یاسای تۆماربكه‌یت‌و دواتر دادگا رێ‌و شوێنی یاسایی بۆ بگرێته به‌رو ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه‌و سزا بدرێن«.
سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌وكاره‌ی كردووه ناوبراو ئه‌وه ئاشكراده‌كات كه له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه ئه‌ویش یان له‌ڕێگای ئای‌پی كۆمپیوته‌ره‌وه‌یه یان یان له‌ڕێگه‌ی دۆمه‌ینه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
له‌چه‌ند رۆژی رابوردوودا ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌لایه‌ك كه‌سێكی نادیاره‌وه هاككرا، میران ئیسماعیل دیزاینه‌رو كارمه‌ند له‌كۆمپانییای دۆت نێت وتی «ئه‌و كه‌سه‌ی كه توانیویه‌تی هاكی بكات له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكه‌وتنی پاسوۆرده‌كه‌ی بووه چووه‌ته ناو سایته‌كه‌وه«.
هه‌ندێك له‌دیزاینه‌رو كۆمپانیا كوردییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه كاری دیزاینی سایت‌و فرۆشتنی دۆمه‌ینه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن پێیانوایه ئه‌م كاره ته‌نیا ئاره‌زوویه‌كی سه‌یره‌و هه‌ندێكیشیان به‌خیانه‌ت له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
زانست جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كارمه‌ندانی كۆمپانیی ئا‌ڤێستا گرووپ سه‌باره‌ت به‌وسێرڤه‌رانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن كه هۆكاری تێكدانی سایته كوردییه‌كانن، وتی «من بڕوام به‌شتی وه‌هانییه، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا بۆ پاره ئیش ده‌كه‌ن كارێكی واناكه‌ن ئابڕووی كۆمپانیاكانیان ببه‌ن، بۆیه ئه‌وان بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه كێ كورده‌و كێ عه‌ره‌به تاكو هاكی بكه‌ن«.
به‌بڕوای زانست جه‌مال ئه‌وكه‌سانه‌شی هه‌ڵده‌ستن به‌تێكدانی ئیمه‌یڵه كوردییه‌كان، یان سایته كوردییه‌كان هه‌ركه‌سه‌و هۆكارێكی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌و پێشیوایه كه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فزولیه‌تی كه‌سه‌كه‌كان كه‌هه‌میشه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت ئه‌وه هاك ده‌كات ئه‌و كارانه ئه‌نجامده‌دات.
زانست جه‌مال وتی «له‌ئه‌وروپا ئه‌م كاره ده‌كه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی دزین، واته بردنی ره‌قه‌می بانك‌و فیزا كارته‌كان، به‌ڵام لێره هیچ ئیستیفاده‌یه‌كی مادی نابێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێكجار واده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو غه‌ره‌زی سیاسی یان شه‌خسی بێت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن سایته‌كان«.
شاره‌زایانی بواری ئایتی پێیان وایه كه هۆكاری بازرگانی یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی تر، به‌وته‌ی ئه‌وان چونكه هه‌ندێ له‌وكه‌سانه‌ی سایت‌و ئیمه‌یڵه كوردییه‌كان تێكده‌ده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ن‌و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا پاره‌یه‌كی باش وه‌رده‌گرن، به‌بۆچوونی ئه‌وان هیچ كه‌سێك سایتێكی گه‌وره به‌به‌لاش هاك ناكات.
ده‌رباره‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن زانست جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كارمه‌ندانی كۆمپانیی ئا‌ڤێستا گرووپ، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه له‌كوردستان ئه‌وكاره بكات، ده‌توانیت بزانیت خه‌تی ئینته‌رنێته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی چ كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێته‌وه‌یه یان چ هێلێكی به‌كارهێناوه.
وتیشی «ئه‌م هێڵانه‌ش ئای‌پی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر لێره بكرێت ده‌دۆزریته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت به‌ته‌واوی رێگری لیبگریت، چونكه سایته به‌ناوبانگه جیهانییه‌كانیش هاك ده‌كرێن«.