هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی شیعه توركمانه‌كان جه‌ختی كرده‌وه به‌كارهێنانی زاراوه‌ی "كوردستان" سته‌م‌و ده‌مارگیرییه‌كی خراپه‌و دداننانه به‌خواردنی ماف‌و خاكی نه‌ته‌وه غه‌یره كورده‌كانی وه‌ك توركمان.
به‌پێی به‌یانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه ئاژانسی بلادنیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه توركمانه‌كان پێش سه‌دان ساڵ له‌باكوری عێراق نیشته‌جێبوون، ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی توركمانی‌و سه‌لجوقیی توركمانییان دامه‌زراندووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا براكورده‌كانمان هیچ باس‌وخواسێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه له‌هه‌موو عێراقدا‌و ته‌نیا پاش دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌كه‌ركوك‌و بوژانه‌وه‌ی ئابوری له‌باكور، كۆچیان كردووه بۆ عێراق.
ده‌رباره‌ی به‌كارنه‌هێنانی زاراوه‌ی "كوردستان"، به‌یانه‌كه نووسویه‌تی ئه‌و ناوه راستنییه، به‌ڵگه‌شمان ئه‌وو گۆڕستانه فراوانه‌ی ئێمه‌ی توركمانه له‌شاره‌كانی كه‌ركوك‌و هه‌ولێر‌و دوزخورماتوو‌و شاره‌كانی دیكه‌ی باكور كه ئێستا له‌ژێر داگیركاریی‌و ئیحتیلالی كوردستانییه‌كاندان.
له‌به‌رئه‌وه به‌یانه‌كه داواده‌كات له‌مه‌ودوا زاراوه‌ی "باكوری عێراق" به‌كاربهێنرێت.
له‌باره‌ی شاری سلێمانی (كه به‌پێی به‌یانه‌كه هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شاری توركمانه‌كانن)، به‌یانه‌كه نووسیویه‌تی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن سوڵتان سوله‌یمانی عوسمانییه‌وه دامه‌زرێنراوه‌و به‌ناوی ئه‌ویشه‌وه ناونراوه سلێمانی.