سیروان حسێن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمیسیۆنی باڵاوه له‌به‌غدا، به‌هاوڵاتی راگه‌یاند كه 96%ی ده‌نگه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی، لیستی كوردستانی 56.7%، لیستی گۆڕان 24.28%، چوار حیزبه‌كه 13.36%، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 1.51%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، هاوكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی 68.79%، كه‌مال میراوده‌لی 26.7%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له 96%ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگدانی گشتی، بۆ په‌رله‌مان، لیستی كوردستانی پله‌ی یه‌كه‌م‌و لیستی گۆڕان پله‌ی دووه‌م‌و چوارحیزبه‌كه پله‌ی سێیه‌م‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی چواره‌می به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی كاندیدی لیستی كوردستانی پله‌ی یه‌كه‌م‌و د.كه‌مال میراوده‌لی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، وتی"تائێستا له 96%ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگدانی گشتی جیاكراونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ داخڵكردنیدا بۆ كۆمپیوته‌ر، له‌شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه له‌كۆمیسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا نیشانده‌درێت".
وتیشی"به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی تائێستا جیاكراونه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لیستی كوردستانی 56.7%، لیستی گۆڕان 24.28%، لیستی خزمه‌تگوزاری‌و چاكسازی چوارحیزبه‌كه 13.36%، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 1.51%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشدا، مه‌سعود بارزانی 68.79%، كه‌مال میراوده‌لی 26.7%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كرد كه جیاكردنه‌وه‌ی له 4%ی ده‌نگه‌كان كه تائێستا جیانه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه به‌راییه‌كان به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت.