ئیحسان گلی، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك دوای وازهێنانی بۆ هاوڵاتی ده‌دوێت
سازدانی: هاوڵاتی
ئیحسان گلی قائیمقامی ناوه‌ندی كه‌ركوك كه هه‌فته‌ی رابوردوو ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی‌دا باس له هۆكاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ناكۆكی شه‌خسی له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ئیداره‌ی پارێزگا هه‌یه‌و لیستی برایه‌تیش نایه‌وێت به‌خۆدا بچێته‌وه‌و دان به‌هه‌ڵه‌كانیدا بنێت.
ئیحسان گلی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له كاتێكدا 30% داهاتی عێراق له كه‌ركوك به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام ناشیرینترین‌و پیسترین پارێزگایه له هه‌موو عێراقدا، باسله‌وه‌شده‌كات تائێستا ئاوی پارێزگاكه 100% پیسه‌و به كه‌ڵكی به‌كارهێنان نایه‌ت، ناچار به زه‌بری به‌كارهێنانی كلۆری زۆر به‌كارده‌هێنرێت.
هاوڵاتی: وه‌كو به‌رپرسێكی ئیداری شاری كه‌ركوك هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ رۆڵی ده‌زگا حیزبییه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی چۆنه له‌شاره‌كه‌دا؟
ئیحسان گلی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ده‌زگا حیزبییه‌كاندا نییه، ئه‌و مافه به‌خۆم ناده‌م بچمه ته‌فاسیله‌وه، به‌ڵام ده‌توانم له ئه‌نجامی كاره‌كانی ئه‌وانه‌وه بڕیار بده‌م.
له‌ئێستادا كه ئێمه خاوه‌نی لیستی برایه‌تین، له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ته‌نیا دوو یان سێ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجامدراوه، له‌وه زیاتر هیچ شتێكمان نه‌كردووه، به‌ڕاستی ئه‌مه خه‌له‌له، ئێمه به‌رده‌وام دانیشتن‌و گفتوگۆمان نه‌بووه‌و له‌یه‌كنه‌گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها شێوه‌یه‌كی ئارام‌و دڵسۆزانه‌و هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌تیش مامه‌ڵه نه‌كراوه، بۆیه نه‌كراوه به‌وردی له كێشه‌كانی كه‌ركوك بكۆڵینه‌وه.
هاوڵاتی:واته لایه‌نی كورد جگه له لایه‌نه‌كانی تر بۆخۆشی به‌رده‌وام دابڕانی هه‌بووه له‌ناوخۆیدا؟
ئیحسان گلی: به‌ڵی، شه‌به‌كه‌یه‌ك له ته‌نسیق‌و هاوكاری‌و چاودێریكردن نه‌بوو له‌نێوانماندا، رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌دا دانه‌نیشتووین تا قسه له‌سه‌ر چۆنێتی ئیداره‌كردن‌و ئه‌ركه‌كانمان بكه‌ین، یان گوێ بگیرێت له پێداویستی‌و بۆچوونه‌كانمان، یان هیچ نه‌بێت له رووی ئه‌ده‌بییه‌وه له دانیشتنه‌كانمان گوێمان لێ‌بگرن.
هاوڵاتی: سه‌باره‌ت به‌باری ئه‌منی‌و په‌یوه‌ندی ئێوه به‌ئاسایشه‌كانه‌وه چۆن ئاگاداری كاری یه‌كتربوون؟
ئیحسان گلی: نه‌ك له سه‌ر ده‌زگا ئاسایشییه‌كانمان، له‌هه‌موو ئاستێكدا ئێمه په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوانماندا نه‌بووه‌و هه‌وڵنه‌دراوه ئه‌و په‌یوه‌ندییه رێكخرێت.
هاوڵاتی: بۆچی ده‌ستت له پۆسته‌كه‌ت كێشایه‌وه؟
ئیحسان گلی: ئێمه له قائیمقامیه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كمان نییه به‌ناوی قائیمقامیه‌ت، ئه‌وه‌ی هه‌یه بینایه‌كه، كه ته‌نیا خۆم‌و دوو كارمه‌ندین تێیدا، دوو ساڵه داوای دوو كارمه‌ند‌و دوو پاسه‌وان ده‌كه‌م، ئه‌و شتانه‌مان بۆ جێبه‌جێناكه‌ن، من وه‌كو وه‌حده‌ی ئیداری كه‌ركوك ئه‌گه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌كانم نه‌بێت، نازانم گرنگی بوونی له‌چیدایه، ته‌نانه‌ت ناتوانم به‌نزینی سه‌یاره‌كه‌م یان قرتاسیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابینبكه‌م، تائێستا پارێزگار ئاماده نه‌بوو دابنیشین له سه‌ر چۆنێتی ئه‌كتیڤكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كه‌ركوك گفتوگۆ بكه‌ین، به‌رنامه‌و پلانێك دابنێین.
هاوڵاتی: واتا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه به‌هۆی خه‌له‌له ئیدارییه‌كان بووه؟
ئیحسان گلی: ده‌توانین بڵێین له‌سه‌ر خه‌له‌لی ئیداری‌و لاوازی وتاری سیاسیمان بووه ده‌رهه‌ق به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك، چونكه ئه‌و وتاره‌ی له رابوردووو ئێستا هه‌مانه جگه له سووربوونمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری، هیچ زمانێكی ترمان نییه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌ركوك‌و كه‌ركوكییه‌كان، به‌ڵام له‌راستیدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و شێوازه له‌مامه‌ڵه‌كردن خزمه‌تی نه‌كردین، بۆیه پێویسته له ئێستاوه بگه‌ڕێین به‌شوێن ته‌رح‌و پێشنیارێكی تردا‌و به‌شێوازێكی تر‌و به‌ده‌ربڕینێكی تر تا بتوانین ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه له‌كه‌ركوكدا هه‌مان بوو چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
له‌راستیدا كێشه‌كانی كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاڵۆزه، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته مردووه‌ی كه‌تێیداین، به‌خۆماندا بچینه‌وه، نه‌ترسین له‌ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كانمان‌و بتوانین هه‌ڵوێستمان هه‌بێت له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و سیناریۆ‌و به‌رنامانه‌ی خستوومانه‌ته روو، بۆ نموونه ده‌توانین كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین كه كه‌ركوكییه‌كی مناسب له شوێنی مناسبدابێت، ئیتر ئه‌و كه‌ركوكییه كوردبێت یان عه‌ره‌ب یان توركمان جیاوازی نه‌كرێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه نیشتمان په‌روه‌ر‌و ده‌ستپاكبێت، داوا ده‌كه‌م كه‌ركوكییه‌كان خۆیان بجوڵێنه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خواسته، كاربكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نیشتمانی نه‌ك ره‌گه‌زی‌و عه‌شیره‌تگه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌راستیدا ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه ده‌درێت بۆ دابه‌شكردنی ئیداری‌و ئه‌منی، له نێوان كورد‌و توركمان‌و عه‌ره‌ب، ئه‌نجامه‌كه‌ی زیاتر به‌ته‌دمیربوونی كه‌ركوك ته‌واو ده‌بێت، ئه‌و خێزانه كه‌ركوكییه كه له كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان پێكهاتووه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، پێویسته وا بكه‌ین نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك خاوه‌نی یه‌ك هه‌ڵوێستبن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خاوه‌ن ماڵ خاوه‌نی بڕیاری سه‌ر به‌خۆمان ببین، ئه‌وه جێگه‌ی داخه تا ئیستا ته‌نیا پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له‌كه‌ركوكدا نه‌كراوه، له كاتێكدا 30% داهاتی عێراق له كه‌ركوك به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام ناشیرینترین‌و پیسترین پارێزگایه له‌هه‌موو عێراقدا. ده‌بێت ئێمه پیش هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ری موعاناته‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه بكه‌ین، 20% خێزانه‌كانمان داهاتی مانگانه‌یان سفره، تائێستا ئاوی پارێزگاكه 100% پیسه‌و به كه‌ڵكی به‌كارهێنان نایه‌ت، ناچار به زه‌بری به‌كارهێنانی كلۆری زۆر به‌كارده‌هێنرێت، ئێستاش 60%ی هه‌ر پیسه، له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانمان كه‌ركوكییه‌كان پێویسته هه‌ڵوێستمان هه‌بێت له به‌رانبه‌ر حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا تا ئه‌و راده‌یه‌ی نه‌هێڵێن نه‌وتی ئه‌م شاره ببرێت تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه كه‌ركوك خێر‌و به‌ره‌كه‌ته بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان ناكرێ خۆی له‌و خێره بێبه‌شبكرێت.
حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی من هه‌ڵوێستێكی عه‌فه‌وییه‌و هیچ جیهه‌ت‌و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی له پشته‌وه نییه، جگه له‌وه‌ی ده‌ربڕینێكی ته‌واوه بۆ ویژدان‌و موعاناتی هاوڵاتی كه‌ركوكی.
هاوڵاتی: به‌رای ئێوه وه‌زعی كه‌ركوك چۆن چاكده‌كرێت؟
ئیحسان گلی: وه‌ك وتمان وه‌زعی كه‌ركوك گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك قوفڵی كردووه سیاسه‌تمان ئیداره‌مان له‌كه‌ركوكدا خه‌له‌لێكی گه‌وره‌ی تیایه به‌هه‌موولایه‌كمان ناتوانین فیكرێكی تازه ته‌رح بكه‌ین، ناتوانین به‌رنامه‌یه‌كی تازه دابنێین، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌وا یه‌كه‌م كه‌ركوك گه‌مارۆ دراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه، به سه‌راحه‌ت به‌شێكی تری كه‌موكورتییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆمان، ئێمه‌ی لیستی برایه‌تی ئاماده نین موراجه‌عه‌ی خۆمان بكه‌ین‌و دان بنێین به هه‌ڵه‌كانماندا تابتوانین ئه‌م سه‌قه‌تییه‌ی كه‌تائێستا هه‌یه له‌كه‌ركوكدا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
هاوڵاتی: پێتوانییه سینارێوی ئێستای حیزبه كوردییه‌كان له‌كه‌ركوكدا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ی كه‌ركوك ده‌بێت؟
ئیحسان گلی: به‌ڵێ بێگومان مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه، چونكه كه‌ركوك ئه‌م چه‌ند ساڵه ئیداره‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ست لیستی برایه‌تی‌و له‌ده‌ست كوردا بووه، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا حه‌قیقه‌تێك هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌كه‌ركوكدا نه‌مانتوانی ئیداره‌یه‌كی رێكوپێك‌و سه‌ركه‌وتوومان هه‌بێت، ئێمه نه‌مانتوانی موئه‌ساساتی ده‌وڵه‌ت‌و هه‌یكه‌لیاتی مودیریاتمان پوخته بكه‌ین‌و خه‌ڵكانێكی خاوه‌ن كه‌فائه‌و نه‌زاهه‌ت‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه جێگای قبوڵی خه‌ڵكی كه‌ركوك بێت بهێنینه پێشه‌وه، نه‌مانتوانی سوود له‌متمانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ین كه له هه‌ڵبژاردنی كۆتایی ده‌نگیان بۆداین، ئه‌وكاته خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌زۆرینه ده‌نگیاندا به‌لیستی برایه‌تی هه‌تا توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و مه‌سیحییه‌كانیش به‌شداریان كردین، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه كه ئه‌نجومه‌ن‌و ئیداره دروستبوو، هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌به‌ینی نه‌ته‌وه‌كاندا نه‌خوڵقا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی ئه‌و وه‌زعه تازه‌یه ئه‌و له‌دایكبوونه به مردوویه‌تی هاته ئاراوه‌و كه‌لێنێكی به‌رده‌وامی دروستكرد، هه‌روه‌ها له‌نێوان ئه‌نجومه‌ن‌و ئیداره‌ی پارێزگا ناكۆكی هه‌یه، له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و پارێزگاردا ئه‌و ناكۆكییه ره‌نگی دایه‌وه له‌سه‌ر ئوسلوبی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولادا، خۆتان ده‌زانن ئه‌نجومه‌ن سوڵته‌یه‌كی ره‌قابیه ئه‌همیه‌تی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ماهه‌نگی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌دا خه‌له‌ل دروستده‌بێ، پاشان به‌رنامه‌ی كاركردنمان دیار نه‌بوو هه‌تاكو ئێستاش دیار نییه، ئه‌م ناكۆكییه شه‌خسیه تاكوێی ده‌كێشێ، كه ئێمه‌ی كه‌ركوكی بوینه‌ته قوربانی .
هاوڵاتی: پێتوایه ئه‌و ناكۆكیانه شه‌خسییه یان حزبییه ؟
ئیحسان گلی: نا هیچ ناكۆكی نابینین كه‌ناكۆكییه‌كی حیزبی بێت، چونكه هه‌ردوو ئه‌و دوو براده‌ره جێگای رێز‌و پاڵَپشتیبوون له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه .
هاوڵاتی: ئه‌ی بۆ یه‌كێتی‌و پارتی كاریان نه‌كرد بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م ناكۆكییانه؟
ئیحسان گلی: ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆر له كه‌ركوك كێشه‌مان ئه‌وه‌بوو ئه‌و ململانێیه‌ی له نێوان ئه‌و دوو حیزبه هه‌یه كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزی كورد كه‌مبكاته‌وه، یان به‌سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش به گوتارێكی هاوبه‌ش، به جوڵانه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار بكرێت، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌مان نه‌بوو، حكومه‌تی كوردستانیش یه‌كبوونێكی هێواش هێواشی هه‌بوو، كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر زرووفی ئێمه له‌كه‌ركوكدا، دواتریش نه‌مانتوانی پاشماوه‌ی ئه‌و ئاساره كاركردنه دووفاقیه له‌كه‌ركوكدا نه‌هێڵن‌و بتوانن شێوه‌یه‌كی باشتر له كه‌ركوكدا كاربكه‌ن .
له‌قائیمقامیه‌ت چی بكرێت، ئه‌ركه‌كانمان چییه، سه‌ڵاحییه‌تمان چییه، گۆێبگرن له پێداویستییه‌كانمان له بۆ چوونه‌كانمان، هه‌تا له‌رووی ئه‌ده‌بییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی موشاره‌كه بكه‌ین له‌و دانیشتنه گرنگانه گوێ‌بگرن له بیروڕای ئێمه جۆرێك ئیحترام هه‌بێت بۆ بیروڕای ئێمه، واته ئه‌و شته نه‌بووه له‌نێوانماندا .