دیارده‌ی رفاندنی منداڵان له‌كه‌ركوك ته‌شه‌نه ده‌كات
هاوڵاتی
له‌كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وتدا پیشه‌ی رفاندنی منداڵ روو له‌زیادبوونه، كه دواهه‌مینیان كوڕی سه‌رۆك هۆزێكی كورد له‌كاتێكدا له‌ناوه‌راستی شاردا به‌ره‌و قوتابخانه ده‌چوو، رفێنرا.
شێخ عوسمان عه‌بدولكه‌ریم ئاغا 55 ساڵ، سه‌رۆكی هۆزی زه‌نگه‌نه‌ی كوردیی، ده‌ڵێت «رووداوه‌كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 26ی تشرینی یه‌كه‌م روویدا كاتێك محه‌مه‌دی كوڕم 14 ساڵ، له‌ڕێگادابوو به‌ره‌و خوێندنگه دواناوه‌ندییه‌كه‌ی‌و چه‌ند چه‌كدارێك به‌به‌رچاوی هاوڕێكانییه‌وه رفاندیان«.
شێخ عوسمان به‌رده‌وام بوو وتی «پاش 36 كاتژمێر، كاسێتێكی ڤیدیۆم پێگه‌یشت كه تیایدا كوڕه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت به‌ده‌ست‌وچاو به‌ستراویی‌و له‌تاو لێدان ده‌گریا، ئه‌مه‌ش زۆر ترساندمی«.
پاش یازده رۆژ‌و دانی بڕی چل هه‌زار دۆلار، رفێنه‌ران محه‌مه‌دیان له‌شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی ناوه‌ڕاستی شار ئازاد كرد.
عه‌مید تورهان یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه له‌مانگی ئه‌یلوله‌وه، دیاریده‌ی فڕاندنی منداڵ زیادیانكردووه، به‌پێی زانیاریی ئه‌وان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده حاڵه‌تی رفاندن روویانداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس وتی «دوو له‌رفێنراوانمان رزگاركرد، منداڵێكیش پاش دانی پاره رزرگاركرا، چواری دیكه‌ش پاش دانوستان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا رزگاریان بووه، به‌ڵام چواری دیكه كه دوانیان كچن، هێشتا رزگارنه‌كراون«.
عه‌مید تورهان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه رووداوه‌كانی رفاندن كوڕ‌وكچی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان تووشی ده‌بن له‌كاتی چوونیاندایه بۆ خوێندنگه، وتیشی «ژماره‌یه‌ك خێزان ده‌ترسن له‌وه‌ی به‌پۆلیس رابگه‌یه‌نن كه منداڵه‌كه‌یان رفێنراوه، ئه‌مه‌ش له‌ترسی رفێنه‌ران، یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌یان به‌توانای ئێمه نییه، یان له‌به‌ر باری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رفاندنه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌كچانه‌وه هه‌بێت«.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس رایگه‌یاند دوو خوێندكاری توركمانی چوارده‌ساڵ، پاش ئه‌وه‌ی باندێك له20ی تشرینی یه‌كه‌مدا كاتێك شۆفێرێك بردبوونی بۆ قوتابخانه‌یه‌كی توركی له‌ناوه‌ڕاستی شار، فڕاندبوویانن، رزگاركران.
منداڵی یه‌كه‌میان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوره‌دین بوو كه كوڕی یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین پزیشكه‌كانی چاو بوو له‌كه‌ركوك، دووه‌میش جه‌وده‌ت سۆنای، كوڕی یه‌كێك له‌خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كه‌ركوك بوو. به‌پێی وته‌ی پۆلیس، خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د رازینه‌بوون پاره بده‌ن، به‌ڵام خانه‌واده‌ی جه‌وده‌ت بڕی 50 هه‌زار دۆلاریاندا.
له‌به‌رانبه‌ردا هێشتا چاره‌نووسی چوار گه‌نج دیارنییه، كه یه‌كێكیان سوننه‌یه‌و 12 ساڵه، له22/10 رفێنراوه‌و ئه‌وی دیكه كورده‌و 16 ساڵه له27/10 رفێنراوه‌و دوو توركمانیش 13و 14 ساڵ كه له29/10و 1/11دا رفێنراون.
عه‌مید تورهان وتی «رفێنه‌ران هیچ پاڵنه‌رێكی سیاسی‌یان نییه«، جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاوانه‌كه ته‌نیا بۆ پاره‌سه‌ندن‌و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌لیفه شاره‌زای په‌روه‌رده‌یی له‌لای خۆیه‌وه وتی «له‌شۆكێكی گه‌وره‌دا ده‌ژین، كه رووبه‌ڕووی قوتابییان‌و مامۆستاكان‌و خێزانه‌كانیان بووه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی مافیا له نه‌بوونی رۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومی‌و لاوازیی ده‌زگا ئاسایشییه‌كاندا، كارده‌كه‌ن«.
ناوبراو وتیشی «ئه‌مانه بۆ پاره‌په‌یداكردن واده‌كه‌ن‌و له‌نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانن، قوتابی‌و منداڵانیش ده‌ڕفێنن له‌به‌رئه‌وه‌ی نێچیرێكی ئاسانن بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان«.
شێخ عوسمان زه‌نگه‌نه‌ش هه‌مان بۆچوونی شاره‌زا په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت «ئه‌م بكوژانه، سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی تایه‌فی، به‌ڵام یه‌كگرتوون. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجیان یه‌كه كه‌بریتییه له‌تاوان، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه سیاسییه‌كانمان ناتوانن له‌سه‌ر هیچ رێكبكه‌ون«.
محه‌مه‌د، كوڕی شێخ عوسمان ئه‌زموونی تاڵی رفاندنه‌كه‌ی له‌بیرناچێت، وتی «هێشتا شۆكم، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ژیام«. محه‌مه‌د ده‌ڵێت «به‌زنجیر به‌ستمیانه‌وه، لێیاندام، له‌تاریكیدا ده‌ژیام، له‌به‌رئه‌وه‌ی چاویان به‌ستبووم‌و ته‌نیا له‌تێك نان‌و تۆزێك ئاویان پێده‌دام«.
پرۆسه‌كانی رفاندن خانه‌واده‌كانیان ناچاركردووه رێوشوێنی پارێزگاریكردن بۆ پاراستنی منداڵه‌كانیان له‌بانده‌كانی رفاندن بگرنه‌به‌ر، له‌وباره‌وه ئوم ره‌وا ده‌ڵێت «ده‌ترسین منداڵه‌كانمان بڕفێنرێن، ناچار خۆم كچه 14 ساڵه‌كه‌م ده‌به‌م بۆ خوێندنگه‌و ژماره ته‌له‌فۆنی مامۆستاكانیم لایه بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر رووداوێكدا په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌م«.
سایتی میدڵ ئێست ئۆنلاین