تایبه‌ت به‌هاوڵاتی
چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی له په‌رله‌مانی عێراق له‌هه‌وڵی پیلانێكی گه‌وره‌دان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی 23 ته‌موز تا له‌و رێگه‌یه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجو‌ومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی كورد به‌ڕێ بكه‌ن، ئه‌م كێشه‌یه‌ش هه‌ڵوێسته‌كانی لیستی كوردستانی‌و لیستی گۆڕان‌و لیستی یه‌كگرتوو یه‌كده‌خات‌و بڕیاریان داوه به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك نه‌كه‌ن كه كه‌ركوك له پارێزگاكانی تری عێراق جیابكاته‌وه.
سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی ئه‌نجو‌ومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی «لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌یانه‌وێت وه‌زعێكی تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك دروستبكه‌ن‌و سیناریۆكه‌ی 23 ته‌موز دووباره بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن ئێمه هه‌مواركراوی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌بینین‌و له‌ده‌نگداندا په‌سه‌ند بكرێت«.
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان‌و لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ 20/10 له‌سه‌ر كێشه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له پارێزگاكانی تری عێراق له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 16/1دا بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كرد.
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوێنه‌رانی كورده‌وه له به‌غدا تایبه‌ت به هاوڵاتی راگه‌یاند «لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ر هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌ركوك، ئێمه پشتیوانیان لێده‌كه‌ین‌و هاوهه‌ڵوێستیان ده‌بین«.
پێشتریش ره‌وتی گۆڕان رایگه‌یاندبوو «ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی كوردستان له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك‌و دابه‌شكردنی كه‌ركوك هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت، ئێمه‌ش هاوهه‌ڵوێستیان ده‌بین‌و بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین«.
لای خۆشییه‌وه دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی راسپێردراوی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك داوای یه‌كهه‌ڵوێستی له‌لایه‌نه كوردییه‌كان كرد‌و له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ هاوڵاتی وتی «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌مه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك كورد هه‌موو یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت‌و نه‌هێڵین ره‌ئی نا ئسوڵی‌و ناده‌ستو‌وری به‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌ركوك‌و كه‌ركوكییه‌كاندا فه‌رز بكرێت«.
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح وتیشی «زه‌وتكردنی مافی خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و كورد له كه‌ركوك قابیلی قبوڵ نییه، هیوادارام له‌م هه‌ڵوێسته‌دا كورد یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك هه‌ڵوێستبێت‌و كێشه لاوه‌كییه‌كان وه‌لابنرێت‌و هه‌موومان پشتیوانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌به‌غدا بكه‌ین«.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا بڕیاریان داوه ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌قی یاساكه نه‌بینن ئه‌مڕۆش به‌شداری كۆبوۆنه‌وه‌كه ناكه‌ن.
دكتۆره گیان كامیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه به هاوڵاتی وت «لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌یانه‌وێت گه‌له‌كۆمه‌كی له كورد بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت فێلبكه‌ن، وه‌ك چۆن هه‌میشه هه‌وڵی فێڵكردنیان داوه به‌رانبه‌رمان«.